AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣١ ١٤:٣٦

ڕێبەری باڵای ئێران داوای کرد:

قورسترین سزا بۆ هۆکاری سووکایەتی بە قورئان داخوازیی هەموو زانایانی ئیسلامە

قورسترین سزا بۆ هۆکاری سووکایەتی بە قورئان داخوازیی هەموو زانایانی ئیسلامە

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: هەموو عالمانی ئیسلامی هاوڕان لەسەر قورسترین سزا بۆ هۆکارانی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا تەشهیر بە ساحەتی پیرۆزی قورئان لە سوید بە ڕووداوێکی تاڵ، پیلانگێرانە و مەترسیدار وەسف کرد.

رێبەری لەو پەیامەدا جەختیان کرد: قورسترین سزا بۆ ئەنجامدەری ئەم جەنایەتە ڕای هەموو عالمانی ئیسلامییە.

وتیشیان: دەوڵەتی سوید دەبێ هۆکاری ئەم جەنایەتە رادەستی دەسەڵاتی دادی وڵاتانی ئیسلامی بکاتەوە‌.

ڕێبەری باڵای ئێران راشیانگەیاند کە دەوڵەتی سوید لە بەرانبەر جیهانی ئیسلام دا ریزبەندی شەڕی گرتووە و نەفرەت و دوژمنایەتی هەموو گەلانی موسڵمان و زۆرێک لە دەوڵەتەکانی بۆ خۆی راکێشاوە.

News ID 46692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha